وه‌حشه‌ت گوڵێکه
به‌یانیان به لێواری ئاسۆی غوربه‌ته‌وه ده‌ڕوێ
مردن نارنجێکه
له حه‌وشه‌ی پڕ کرێنشینی دووریدا به دره‌ختی زه‌مانه‌وه ده‌له‌رێته‌وه .
با هه‌وره‌کان ڕاده‌ژه‌نێ و ناشزانێ
شته‌کان ئاوێته‌ن یان چاوی غوربه‌ت خێله !
تۆم بۆچی بوو یه‌سنا
له‌م دونیا ناهه‌مواره‌دا تۆم بۆچی بوو
گه‌ر نیگات به‌ره‌و شینایی ژیانی نه‌ده‌بردم
گه‌ر بیانووه ساده‌کانت
به نیشتمانی فرمێسک ئاشنای نه‌ده‌کردم .
مه‌گه‌ر به سێحری په‌نجه‌کانی تۆ
شته‌کان بچنه‌وه جێگای خۆیان
مه‌گه‌ر به ته‌ماشای نێرگزییانه‌ت
ئاو ببێته‌وه به ئاو
خۆر بچێته‌وه مه‌داری خۆی .
به هه‌ناسه‌ی یه‌زدانیی تۆ نه‌بێت
با
با نییه .
گه‌ر ده‌ستی تۆی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت
به‌رد به پژمه‌ی هه‌ورێکی که‌م ته‌مه‌ن ده‌پووکێته‌وه .
له‌م ئێواره بێهووده‌یه‌دا
وڵات په‌نجه‌ره‌یه‌که بێ ئاسمان ،
شه‌قه‌ی باڵی جووتێ کۆتر په‌رپووتم ده‌کا .
ناتوانم نامه‌یه‌ک به ناونیشانی په‌نجه‌کانی تۆ بنێرم .
خۆزگه لێره ده‌بووی تا به‌هار بزانێ
جیهان هه‌نارێکه دڵته‌نگ
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ ده‌مده‌کاته‌وه !
به‌یانیان به لێواری ئاسۆی غوربه‌ته‌وه ده‌ڕوێ
مردن نارنجێکه
له حه‌وشه‌ی پڕ کرێنشینی دووریدا به دره‌ختی زه‌مانه‌وه ده‌له‌رێته‌وه .
با هه‌وره‌کان ڕاده‌ژه‌نێ و ناشزانێ
شته‌کان ئاوێته‌ن یان چاوی غوربه‌ت خێله !
تۆم بۆچی بوو یه‌سنا
له‌م دونیا ناهه‌مواره‌دا تۆم بۆچی بوو
گه‌ر نیگات به‌ره‌و شینایی ژیانی نه‌ده‌بردم
گه‌ر بیانووه ساده‌کانت
به نیشتمانی فرمێسک ئاشنای نه‌ده‌کردم .
مه‌گه‌ر به سێحری په‌نجه‌کانی تۆ
شته‌کان بچنه‌وه جێگای خۆیان
مه‌گه‌ر به ته‌ماشای نێرگزییانه‌ت
ئاو ببێته‌وه به ئاو
خۆر بچێته‌وه مه‌داری خۆی .
به هه‌ناسه‌ی یه‌زدانیی تۆ نه‌بێت
با
با نییه .
گه‌ر ده‌ستی تۆی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت
به‌رد به پژمه‌ی هه‌ورێکی که‌م ته‌مه‌ن ده‌پووکێته‌وه .
له‌م ئێواره بێهووده‌یه‌دا
وڵات په‌نجه‌ره‌یه‌که بێ ئاسمان ،
شه‌قه‌ی باڵی جووتێ کۆتر په‌رپووتم ده‌کا .
ناتوانم نامه‌یه‌ک به ناونیشانی په‌نجه‌کانی تۆ بنێرم .
خۆزگه لێره ده‌بووی تا به‌هار بزانێ
جیهان هه‌نارێکه دڵته‌نگ
به زه‌رده‌خه‌نه‌ی تۆ ده‌مده‌کاته‌وه !