تاکه‌ی به‌دیار ئه‌م کلیله ژه‌نگگرتوانه‌وه دانیشین؟
تاکه‌ی تێشه‌ی نه‌دیتنی ئه‌و دیوی دیواره‌کان دامانتاشی؟
تا چه‌ند له‌م قۆزاخه تاریکه‌دا
بۆ جووتێ باڵ ، له‌پ بکوتین؟
تاکه‌ی تێشه‌ی نه‌دیتنی ئه‌و دیوی دیواره‌کان دامانتاشی؟
تا چه‌ند له‌م قۆزاخه تاریکه‌دا
بۆ جووتێ باڵ ، له‌پ بکوتین؟
له بن شووره‌ی زه‌ماندا
په‌یژه‌ی شادومانیمان پرتووکاوه
ده‌رگایه‌ک!
له‌م بیابانی له‌شه‌دا
تۆزاوی و خه‌مباره گیان
رێگایه‌ک!
نادیاری هه‌مێشه بێ‌دار
ئه‌ی با
په‌نجه‌ره‌یه‌ک!
دڵدانه‌وه‌ی با، بۆ بێ ئارامه بابڕده‌ڵه‌کان
په‌یژه‌ی شادومانیمان پرتووکاوه
ده‌رگایه‌ک!
له‌م بیابانی له‌شه‌دا
تۆزاوی و خه‌مباره گیان
رێگایه‌ک!
نادیاری هه‌مێشه بێ‌دار
ئه‌ی با
په‌نجه‌ره‌یه‌ک!
دڵدانه‌وه‌ی با، بۆ بێ ئارامه بابڕده‌ڵه‌کان
به‌چی ئارام ده‌گرێ دڵه‌ڕاوکێی دایک ؟
به‌چ مووسیقایه‌ک ده‌نوون فه‌رخه ماسی ؟
له‌چی ناسڵه‌مێته‌وه مامزێکی ته‌نیا
که من پێی نه‌زانم؟!
منم ئه‌و نادیاره‌ی له ده‌لاقه‌ی دڵی هه‌مووانه‌وه دێمه ژوور
قفڵی سه‌ندووقی ڕازه‌کانتان ده‌که‌مه‌وه .
له ئێواره‌ی ڕه‌نگین به خه‌نه‌ی شادومانیی
فوو ده‌که‌م له پشکۆی حه‌زه‌کانتان
ئاگری وه‌سوه‌سه‌ی حواییتان هه‌ڵده‌گیرسێنم و
بخووری نیازی داپیره‌تان ده‌کوژێنمه‌وه.
گله‌ییه‌کی نامورادنه
ڕه‌وا نه‌بوو ئه‌ی با
ڕه‌وانه‌بووغه‌ریبان به غوربه‌ت بلاوێنی و
ڕه‌ندان به عه‌تری زولفیک وێران و بێسامانتر بکه‌ی!
تۆ فه‌رمانڕه‌وای له‌شگری دۆڕاوی خولیاکان و
پاسه‌وانی خه‌زێنه‌ی ده‌سه‌ڵاته نغرۆکانمانی ،
نه‌مامی وجوودمان له به‌ر حه‌ژمه‌تی هاتوچووتدا چه‌ماوه‌ته‌وه .
گه‌ر له‌م بیابانی وجووده‌دا لایه‌کمان لێنه‌که‌یته‌وه
سه‌رابه ڕه‌نگینه‌کان ده‌مانخافڵێنن .
گه‌ر نیشانه‌یه‌ک هه‌ڵنه‌واسی
له‌م لمستانه بێ ئاسۆیه‌دا ڕێ ده‌رناکه‌ین .
ڕه‌وانه‌بووغه‌ریبان به غوربه‌ت بلاوێنی و
ڕه‌ندان به عه‌تری زولفیک وێران و بێسامانتر بکه‌ی!
تۆ فه‌رمانڕه‌وای له‌شگری دۆڕاوی خولیاکان و
پاسه‌وانی خه‌زێنه‌ی ده‌سه‌ڵاته نغرۆکانمانی ،
نه‌مامی وجوودمان له به‌ر حه‌ژمه‌تی هاتوچووتدا چه‌ماوه‌ته‌وه .
گه‌ر له‌م بیابانی وجووده‌دا لایه‌کمان لێنه‌که‌یته‌وه
سه‌رابه ڕه‌نگینه‌کان ده‌مانخافڵێنن .
گه‌ر نیشانه‌یه‌ک هه‌ڵنه‌واسی
له‌م لمستانه بێ ئاسۆیه‌دا ڕێ ده‌رناکه‌ین .
ئێمه که مه‌ستی لاچاوی بێوه‌ژنی خاکین
کۆڕێنیمان به کام کازیوه بناسێنین؟
چ چێژێ له بۆنی یاسی به‌ر ده‌لاقه‌ی بوونمان ببینین؟
کۆڕێنیمان به کام کازیوه بناسێنین؟
چ چێژێ له بۆنی یاسی به‌ر ده‌لاقه‌ی بوونمان ببینین؟
وه‌سفی با له کرده‌وه‌ی ئه‌زه‌لییانه‌ی
له‌وه‌ته‌ی ده‌ریا ده‌ریایه و چیا چیا
من به‌سه‌ر نه‌رمه شه‌پۆله‌وه، له‌ته‌ک په‌رییه ده‌ریاییه‌کان و کیژۆڵه‌کانی گیزینگدا ده‌نووم و
خه‌ون به سه‌ڵته‌نه‌تی خه‌زانه‌وه ده‌بینم .
بۆن به خونچه‌وه ده‌که‌م تا بێکه‌س نه‌بێت .
له هه‌ڵبژاردنی ناسکترین گوڵدا
هه‌وه‌سی نه‌مان به سه‌ر شکۆفه‌دا ده‌به‌شمه‌وه .
له گۆڤه‌ندی سوێسکه‌دا
به کاژی مار سه‌رچۆپی ده‌گرم .
له ژێر باڵی کیژه لادێیه‌کانه‌وه دێم و
ڕه‌نگی قژی بێوه‌ژنان به شه‌وگار پیشان ده‌ده‌م .
له مه‌یخانه‌ی بن ئه‌شکه‌وته‌کاندا
گوێ له جنێوی مه‌ستانه‌ی سه‌ردارانی جه‌رگه‌ی شه‌ڕ ده‌گرم و
له سه‌نگه‌ره چؤڵه‌کانی پاش جه‌نگدا
تۆزی غوربه‌ت به کاکۆڵی شه‌هیدێکی نه‌نێژراوه‌وه ده‌پرژێنم .
به شانه‌کانی هه‌نگویندا ده‌گه‌رێم و تامی ژیانتان لا شیرین ده‌که‌م .
هاژه‌ی من و له‌رینه‌وه‌ی گه‌ڵا و کرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره
نیشانه‌کانی بوونمن
لێم تێبگه‌ن!
تێنه‌گه‌یشتن له‌با،تێگه‌یشتن له چییه؟
سێبه‌ره‌کانمان ماندوون ئه‌ی با !
له کوێن به‌نده‌ری ئاسووده‌یی ؟
له‌به‌ر شه‌که‌تیی ماسوولکه‌کانی روحمانه ناێینه دیدارت
له به‌ر هاژه‌ی خولیاکانمانه له تۆ ناگه‌ین .
پێمان بڵێ
کێ جیاوازی سێبه‌ری گۆچانی پیری و
رووناکی جه‌وانیمان بۆ ته‌فسیر ده‌کات !؟
چی بکه‌ین به ڕه‌شه‌بای نێو ئێسقان و خۆڵه‌مێشی ڕه‌گه‌کانمان؟
که‌س وه‌کوو تۆ شاره‌زای چارۆگه‌ی که‌شتی حه‌قیقه‌ت نییه
هه‌ر تۆی که‌لێنی روحمان به زمزه‌مه‌ی فه‌نا پڕ ده‌که‌یته‌وه .
هه‌ر تۆی به سه‌ر برژانگی برینداراندا ڕه‌ت ده‌بی
کزه‌ی جه‌رگی دایکان به‌ره‌و چیاکان ده‌به‌ی و
شه‌رمه‌زاریش نیت!
با، له کاتی سه‌رخۆشی نیوه‌شه‌ودا
من شه‌پۆلم به ده‌ریا وله‌نجه به دره‌خت و فڕینم به باڵنده ناساند .
منم ته‌نیایی قه‌برستان ده‌شکێنم ،
زه‌رد ڕه‌نگی به گه‌ڵا ئه‌ناسێنم تا قه‌دری چریکه‌ی قه‌ناری بگرێ .
خه‌زان چ ئاڵایه‌کی مه‌زنه بۆ سه‌ردارێکی وه‌کوو من !
هه‌ڵکورمانی باڵنده‌یه‌ک به‌سه‌ر شانمه‌وه
شکۆیه‌کی نادیاره بیبینن.!
دڵته‌نگییه‌کانی ئێمه بۆ با،ئاساییه
ئه‌ی ڕازی به گریه‌ی گوڵ و ئاشنا به تاراجی خه‌یاڵ!
که ده‌ست ده‌خه‌یته ناو پرچی دره‌خت
دڵه‌خوڕپه‌ی گه‌ڵا له ناو له‌پی میهره‌بانیتدا ئارام ده‌گرێ ،
گه‌واڵه‌کان شه‌یدا ده‌بن .
جه‌نگه‌ڵ به بۆنی بارانێکی سه‌یر، سه‌رمه‌ست ده‌که‌ی!
وجوودێکی خامۆشه دره‌خت
گه‌ر تۆ به‌ده‌وریا نه‌گه‌ڕێی .
نه‌بوونت چ ئاشووبێکی ڕه‌شه له‌م هه‌ستییا
بوونیشت ، به‌خته‌وه‌رییه‌کی مه‌زن
بۆ جله شۆردراوه‌کانی به‌ر هه‌تاو
بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی که‌رامه‌تی کۆلاره !
گه‌ر تۆ نه‌بی
گورگ شوێن پێی نێچیریکی بریندار هه‌ڵده‌گرێ؟!
کۆتایی په‌یڤین، سه‌ره‌تای سه‌رسامییه
هه‌ر به‌رداشی ژیانه ده‌مانهاڕێ
ئه‌گینا به‌خت ئه‌وه‌نده‌ش حه‌زی له ڕه‌نگی ڕه‌ش نییه ،
ڕه‌نگێکی ترمان بۆ بهێنه
با ئه‌م به‌خته‌ی پێ بگۆڕێن !
گه‌ر باڵه‌کانت ماندووی ئه هه‌موو گه‌ڕانه‌یه
به‌سه‌ر لقێکی پڕ کرێشمه‌ی دڵمه‌وه هه‌ڵنیشه .
من نه‌متوانی مردن به شێوه‌یه‌کی تر بژیم
خه‌وفی حه‌قیقه‌تێک له دڵما بوو
زه‌مانی پیرتر ده‌کرد .
به‌کرداری عه‌وداڵان
سه‌رم له‌م ئاشووبه ده‌رنه‌کرد .
هیچ کلیلێ ئه‌ی با
هیچ کلیلێ له ناو له‌پی ڕۆژه‌کاندا نه‌بوو
ده‌ستی ژیان
ده‌ستێکی به‌تاڵ بوو
ده‌ستێکی به‌تاڵ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر