به مه‌رجێ که باران نه‌زانێ
پێت ده‌ڵێم
له تافی لاوییدا باخێکیان نیشان داین
په‌پووله شان به شان با ده‌ڕۆیشت
گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه شه‌ونمیان ده‌نۆشی
خاک ئاو شیعرێکیان ده‌نووسی به‌هاری
ئاخ یه‌سنا
ئه‌فسوونی ئه‌و خه‌ونه
زۆر که‌سی عه‌وداڵی هه‌ردان کرد
زۆر که‌سیش شه‌که‌ت و ناموراد هاتنه‌وه‌و
قه‌ت خه‌ونیان نه‌بینی.
بۆ ئه‌وه‌ی که باران فرمێسکت نه‌بینێ
به‌م شیعره چاوانت داپۆشه!
پێت ده‌ڵێم
له تافی لاوییدا باخێکیان نیشان داین
په‌پووله شان به شان با ده‌ڕۆیشت
گورگ و مه‌ڕ پێکه‌وه شه‌ونمیان ده‌نۆشی
خاک ئاو شیعرێکیان ده‌نووسی به‌هاری
ئاخ یه‌سنا
ئه‌فسوونی ئه‌و خه‌ونه
زۆر که‌سی عه‌وداڵی هه‌ردان کرد
زۆر که‌سیش شه‌که‌ت و ناموراد هاتنه‌وه‌و
قه‌ت خه‌ونیان نه‌بینی.
بۆ ئه‌وه‌ی که باران فرمێسکت نه‌بینێ
به‌م شیعره چاوانت داپۆشه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر