ئه‌م شیعره بۆ ئینشعابی ئه‌م دواییانه‌ی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران نووسراوه،،گه‌رچی پێم وایه،،ئینشعابی سازمان و ڕێکخراوه‌کانی تریش ده‌گرێته‌وه.
ڕێگاکان بوون به ژێر هه‌ره‌سێ تازه‌وه
هه‌ر خه‌ونی لوتکه‌یه بۆ ناو دۆڵ ده‌خلیسکێ
گابه‌ردی بڕوایه ده‌له‌قێ و
به‌لادا ده‌که‌وێ.
ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ده‌می خه‌نجه‌ری خۆمانه
پارچه‌یه‌ک له له‌شمان داده‌بڕێ.
دیسانیش دوو ده‌رگا کرایه مه‌دره‌سه‌ی مناڵان
شێوازی خوێندن و مه‌یدانی یاری و کتێبی مێژویان
بوون به دوو که‌رته‌وه.
ئاینده و رابردوو
خه‌یاڵ و خه‌ونه‌کان
ژوانگه و باخچه‌شمان دابه‌ش بوون
هه‌ر په‌ڕه‌ی لاله‌یه‌ک
که‌وته ده‌س با یه‌کی گه‌ریده.
هه‌ر خه‌ونی لوتکه‌یه بۆ ناو دۆڵ ده‌خلیسکێ
گابه‌ردی بڕوایه ده‌له‌قێ و
به‌لادا ده‌که‌وێ.
ئه‌مجاره‌ش هه‌ر ده‌می خه‌نجه‌ری خۆمانه
پارچه‌یه‌ک له له‌شمان داده‌بڕێ.
دیسانیش دوو ده‌رگا کرایه مه‌دره‌سه‌ی مناڵان
شێوازی خوێندن و مه‌یدانی یاری و کتێبی مێژویان
بوون به دوو که‌رته‌وه.
ئاینده و رابردوو
خه‌یاڵ و خه‌ونه‌کان
ژوانگه و باخچه‌شمان دابه‌ش بوون
هه‌ر په‌ڕه‌ی لاله‌یه‌ک
که‌وته ده‌س با یه‌کی گه‌ریده.
خه‌ندانه ته‌وراس و
دارستان گه‌ڵاڕێژ.
ڕه‌وه باز
هێندیکیان شه‌واره
بڕێکیان په‌شۆکاو.
سه‌نگه‌ران خه‌ریکن روو بکه‌نه یه‌کرتی
نان و ئاو له‌ت له‌ته
شیوه‌نی ئه‌م خاکه هێند به‌رزه
شه‌هیدان نازانن له کام لا شه‌هید بن.
دارستان گه‌ڵاڕێژ.
ڕه‌وه باز
هێندیکیان شه‌واره
بڕێکیان په‌شۆکاو.
سه‌نگه‌ران خه‌ریکن روو بکه‌نه یه‌کرتی
نان و ئاو له‌ت له‌ته
شیوه‌نی ئه‌م خاکه هێند به‌رزه
شه‌هیدان نازانن له کام لا شه‌هید بن.
[نابێ ڕۆژ به‌م ڕازه بزانێ،په‌رده‌کان دابده‌ن !
با سروه سرته‌مان نه‌بیسێ
په‌نجه‌ره پێوه‌ده‌ن !
فانووسان وه‌مرێنن
با نه‌یار رووناکی ئه‌ندێشه‌ی تازه‌مان نه‌بینێ!
جه‌مینی ئه‌مشه‌ومان تایبه‌ته
بێ خشپه وه‌رنه ژوور !]
وه‌ڕه‌زه نیشتمان به‌م چرپه و سرتانه
مێژوومان سیاپۆش به‌م چرا کوژرانه
که‌چی مه سه‌رقاڵی خۆ خۆرین
سه‌ر‌قالی بڕینی کاڵایه‌ک به باڵا کورته‌که‌ی خۆزگه‌مان.
به‌له‌زه کاروانی زه‌مه‌ن و
ئیمه هه‌ر سه‌رشێتی مانه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ین
ئه‌و ڕیزه‌ی شه‌له‌شه‌ل هه‌ورازی رزگاری ده‌برێت و
ڕزگاریش تروپکێ دووره ده‌ست
با سروه سرته‌مان نه‌بیسێ
په‌نجه‌ره پێوه‌ده‌ن !
فانووسان وه‌مرێنن
با نه‌یار رووناکی ئه‌ندێشه‌ی تازه‌مان نه‌بینێ!
جه‌مینی ئه‌مشه‌ومان تایبه‌ته
بێ خشپه وه‌رنه ژوور !]
وه‌ڕه‌زه نیشتمان به‌م چرپه و سرتانه
مێژوومان سیاپۆش به‌م چرا کوژرانه
که‌چی مه سه‌رقاڵی خۆ خۆرین
سه‌ر‌قالی بڕینی کاڵایه‌ک به باڵا کورته‌که‌ی خۆزگه‌مان.
به‌له‌زه کاروانی زه‌مه‌ن و
ئیمه هه‌ر سه‌رشێتی مانه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ین
ئه‌و ڕیزه‌ی شه‌له‌شه‌ل هه‌ورازی رزگاری ده‌برێت و
ڕزگاریش تروپکێ دووره ده‌ست
دووره‌ده‌ست.
شه‌ڕمانه له سه‌ر ئه‌و گۆڵانه‌ی به ناوی مانگه شه‌و چێنراون
شه‌ڕمانه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی به ده‌ستی خۆمان و خۆره‌تاو چێکراون
له پێش ئه‌و ده‌رگانه‌ی ده‌جه‌نگین
ئاشتییان لێ دهاتنه ژوورێ.
یه‌کتری ده‌کوژین له بۆ ئه‌و شارانه‌ی
ده‌مێکه فریایان نه‌که‌وتووین
یه‌کتری قاو ده‌ده‌ین له بۆ ئه‌و گوندانه‌ی
له مێژه مووچه‌یه‌ک نانی پێ نه‌داوین.
چوارده‌ورمان شه‌وه‌زه‌نگ
که‌س نییه چرایه‌ک هه‌ڵبکا.
هه‌موومان چاوساخ ونیشتمان له‌ت و په‌ت.
زۆربه‌مان سه‌رکرده و قاره‌مان
نیشتمان ئه‌سیر و ده‌سبه‌سه‌ر.
له ژێر ئه‌م هه‌ره‌سه ناواده و ڕه‌شه‌وه
زه‌مزه‌مه‌ی جووبارێ ده‌بیسم
زۆر سپی
زۆر چه‌له‌نگ
سه‌دئه‌فسووس له بۆ ئه‌و رێبواره تینوانه‌ی
له نیوه‌ی رێگه‌دا مانه‌وه.
له پشت ئه‌م تارمایی کۆسته‌وه
گزینگی موژده‌یه‌ک ده‌بینم
چه‌ن قه‌شه‌نگ.
مخابن له بۆ ئه‌و که‌ڵانه‌ی
شه‌ڕمانه له سه‌ر ئه‌و گۆڵانه‌ی به ناوی مانگه شه‌و چێنراون
شه‌ڕمانه له‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌ی به ده‌ستی خۆمان و خۆره‌تاو چێکراون
له پێش ئه‌و ده‌رگانه‌ی ده‌جه‌نگین
ئاشتییان لێ دهاتنه ژوورێ.
یه‌کتری ده‌کوژین له بۆ ئه‌و شارانه‌ی
ده‌مێکه فریایان نه‌که‌وتووین
یه‌کتری قاو ده‌ده‌ین له بۆ ئه‌و گوندانه‌ی
له مێژه مووچه‌یه‌ک نانی پێ نه‌داوین.
چوارده‌ورمان شه‌وه‌زه‌نگ
که‌س نییه چرایه‌ک هه‌ڵبکا.
هه‌موومان چاوساخ ونیشتمان له‌ت و په‌ت.
زۆربه‌مان سه‌رکرده و قاره‌مان
نیشتمان ئه‌سیر و ده‌سبه‌سه‌ر.
له ژێر ئه‌م هه‌ره‌سه ناواده و ڕه‌شه‌وه
زه‌مزه‌مه‌ی جووبارێ ده‌بیسم
زۆر سپی
زۆر چه‌له‌نگ
سه‌دئه‌فسووس له بۆ ئه‌و رێبواره تینوانه‌ی
له نیوه‌ی رێگه‌دا مانه‌وه.
له پشت ئه‌م تارمایی کۆسته‌وه
گزینگی موژده‌یه‌ک ده‌بینم
چه‌ن قه‌شه‌نگ.
مخابن له بۆ ئه‌و که‌ڵانه‌ی
تا لووتکه نه‌هاتن.
۲ نظر:
silaw kak feridon emkatet bash
hiwadarm bash bit.demekeye pem xoshe hewalt bzanm bes bedaxewe shomare temasit le lam nemabo,herweha imailishtanm nebo.rez u oxhewistim heye bo xotan u bnemeley bereztan
her bjit u serkewto
www.insandost.blogfa.com
رێز‌و خۆشه‌ویستی نیشتمانی
رێزدار ئه‌رشه‌دیی خۆشه‌ویست
ببووره منی بێ به‌ری له هه‌ستی گوڵ و ناشاره‌زا له هه‌ڵفرینی په‌پووله و بێگانه له مۆسیقای رووبار‌و نامۆ له مانگه‌شه‌وو باوه‌شینی سروه‌ی ده‌مه‌و به‌یانی قه‌راغی ئاویه‌ر ته‌نیا به عه‌شقی ئاویه‌ر و كۆڵانه‌كانی ته‌ژی له خۆشه‌ویستیی قه‌تارچیان سه‌ردانی ژووانگه‌ی ئێوه‌ی هاوژووان له گه‌ڵ مانگ و هاوراز له گه‌ڵ باران ده‌كه‌م، ناچارم چونكه باران و رووربارو ئێوه رێبوارانی كانیم خۆش ئه‌وێ
به یادی ئه‌و رۆژانه‌ی له كۆڕی مه‌وله‌ویدا ئێوه هه‌میشه باوشێك بزه‌تان به ئێمه‌ی قوروه‌یی پێشكه‌ش ده‌كرد
ارسال یک نظر