تا به‌که‌ی تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین ؟
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
قه‌ڵه‌م و کتێبان خنکاون
سێداره له باڵای ته‌مه‌نمان به‌رزتره
رێگاکان ته‌ماوین
کۆڵانان پڕاوپڕ له دێ‌و و دێوزمه
شه‌قامان خوێنین و
نیشتمان تاسه‌بار.
شه‌و نییه مۆته‌که‌ی تازیه
به‌ر ده‌رگای ماڵێکمان لێ نه‌گرێ
رۆژ نییه ته‌رمێکی ئاواتمان نه‌ده‌ینه سه‌ر شانی سه‌بووری خۆماندا و
له دڵ و چاوماندا نه‌ینێژین .
چوار ده‌وری ژیانمان مێزه‌ر پێچ
ئاسۆمان عابا پۆش
مردنمان هێند ساده و پڕ ده‌رده
له ڕه‌گی گه‌ردنمان ناسک و نزیکتر .
به‌س نییه ئه‌م گشته ئه‌شکه‌نجه و سووتانه ؟
خۆ ئێوه ڕێبواری ڕێچکه‌که‌ی هه‌تاو بوون
قه‌رار بوو یه‌که‌مین مزگێنی سه‌فه‌رتان
ڕابوون بێ و ڕاوه‌ستان .
له‌و ده‌شتی گه‌رمێنه وه‌رنه سه‌ر زناری ئیراده
بڕوانن
سکاڵای دووریتان گه‌یشتووته ئه‌وپه‌ڕی سووتان و
ئێوه هه‌ر له جوغزی به‌ڵێندا
سه‌رگه‌ردان .
وڵات خۆ سه‌رانسه‌ر ده‌شتێکی نێرگزه
له مه‌یلی پێشوازیی چاوتاندا
به‌و هه‌موو ئه‌زموونه ڕه‌نگین و
به‌م گشته چاویلکه‌ی تازه‌وه
برژانی برێشکه‌ی هیوامان
نابینن !؟
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کلیلی ده‌روازه‌ی رزگاری
له خانی چه‌نده‌می ژیاندا دانراوه
مه‌هێڵن سیماتان له چاوی منداڵ و
چیرۆکی چاره‌نووس سازه‌کان بزر بێت .
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کووله‌که‌ی رووحی دێ‌و چۆن ده‌شکێ
به کانیی سه‌رده‌مدا ڕۆ بچن
خۆڵی ئه‌و پێده‌شته
له چاوتان ڕاماڵن
ئه‌ستێران موحتاجی بریسکه‌ی چاوتانن .
ئه‌و ده‌سته پڕ نان و پڕ ئاوه هه‌ڵبڕن
وه‌رزه‌کان تامه‌زرۆی به‌رهه‌می ده‌ستتانن .
گه‌ر ئێوه‌ن نوێنه‌ری به‌هاران
دار و ئاو پرتووکان
ببارن !
ڕێگاکان به برووسکه‌ی هه‌نگاوتان ڕاده‌بن
هه‌ستنه‌وه .
قه‌رار بوو باخی ئه‌م رێچکه‌یه
له شاخ دا به‌ر بگرێ و
سه‌مه‌ری بێته‌وه ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌کان .
به‌ڵێن بوو تا دوایین هه‌ناسه
هه‌ورازی خه‌بات و شاڕێیانی رزگاری بپێون
نه‌ک ته‌نیا به یادی قاسپه‌که‌ی کوێستانی ڕابردوو
بخوێنن .
له ناخی ئاگر و خوێنه‌وه
قوڕگێکی هه‌تاو ڕه‌نگ
سروودی ڕاوه‌ستان ده‌خوێنێ
ده‌ستێکی داهێنه‌ر
ئاخرین دروشمی نه‌وه‌یه‌ک ده‌نووسێ :
تا به که‌ی تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین ؟
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
قه‌ڵه‌م و کتێبان خنکاون
سێداره له باڵای ته‌مه‌نمان به‌رزتره
رێگاکان ته‌ماوین
کۆڵانان پڕاوپڕ له دێ‌و و دێوزمه
شه‌قامان خوێنین و
نیشتمان تاسه‌بار.
شه‌و نییه مۆته‌که‌ی تازیه
به‌ر ده‌رگای ماڵێکمان لێ نه‌گرێ
رۆژ نییه ته‌رمێکی ئاواتمان نه‌ده‌ینه سه‌ر شانی سه‌بووری خۆماندا و
له دڵ و چاوماندا نه‌ینێژین .
چوار ده‌وری ژیانمان مێزه‌ر پێچ
ئاسۆمان عابا پۆش
مردنمان هێند ساده و پڕ ده‌رده
له ڕه‌گی گه‌ردنمان ناسک و نزیکتر .
به‌س نییه ئه‌م گشته ئه‌شکه‌نجه و سووتانه ؟
خۆ ئێوه ڕێبواری ڕێچکه‌که‌ی هه‌تاو بوون
قه‌رار بوو یه‌که‌مین مزگێنی سه‌فه‌رتان
ڕابوون بێ و ڕاوه‌ستان .
له‌و ده‌شتی گه‌رمێنه وه‌رنه سه‌ر زناری ئیراده
بڕوانن
سکاڵای دووریتان گه‌یشتووته ئه‌وپه‌ڕی سووتان و
ئێوه هه‌ر له جوغزی به‌ڵێندا
سه‌رگه‌ردان .
وڵات خۆ سه‌رانسه‌ر ده‌شتێکی نێرگزه
له مه‌یلی پێشوازیی چاوتاندا
به‌و هه‌موو ئه‌زموونه ڕه‌نگین و
به‌م گشته چاویلکه‌ی تازه‌وه
برژانی برێشکه‌ی هیوامان
نابینن !؟
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کلیلی ده‌روازه‌ی رزگاری
له خانی چه‌نده‌می ژیاندا دانراوه
مه‌هێڵن سیماتان له چاوی منداڵ و
چیرۆکی چاره‌نووس سازه‌کان بزر بێت .
گه‌ر ئێوه‌ن ده‌زانن کووله‌که‌ی رووحی دێ‌و چۆن ده‌شکێ
به کانیی سه‌رده‌مدا ڕۆ بچن
خۆڵی ئه‌و پێده‌شته
له چاوتان ڕاماڵن
ئه‌ستێران موحتاجی بریسکه‌ی چاوتانن .
ئه‌و ده‌سته پڕ نان و پڕ ئاوه هه‌ڵبڕن
وه‌رزه‌کان تامه‌زرۆی به‌رهه‌می ده‌ستتانن .
گه‌ر ئێوه‌ن نوێنه‌ری به‌هاران
دار و ئاو پرتووکان
ببارن !
ڕێگاکان به برووسکه‌ی هه‌نگاوتان ڕاده‌بن
هه‌ستنه‌وه .
قه‌رار بوو باخی ئه‌م رێچکه‌یه
له شاخ دا به‌ر بگرێ و
سه‌مه‌ری بێته‌وه ناو حه‌وشه‌ی ماڵه‌کان .
به‌ڵێن بوو تا دوایین هه‌ناسه
هه‌ورازی خه‌بات و شاڕێیانی رزگاری بپێون
نه‌ک ته‌نیا به یادی قاسپه‌که‌ی کوێستانی ڕابردوو
بخوێنن .
له ناخی ئاگر و خوێنه‌وه
قوڕگێکی هه‌تاو ڕه‌نگ
سروودی ڕاوه‌ستان ده‌خوێنێ
ده‌ستێکی داهێنه‌ر
ئاخرین دروشمی نه‌وه‌یه‌ک ده‌نووسێ :
تا به که‌ی تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین ؟
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
۲ نظر:
کاک فه‌ره‌یدوونی به‌ڕێز
وێڕای رێز و حورمه‌ت
شێعری پرسیاری چاوه‌ڕوانان سه‌ره‌تا له شارستانی ئاوه‌دانی کاک ناسر به‌رچاو که‌وت. به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته چه‌ند پرسیارێکم له لا درووست بوو هه‌ر بۆیه ئاماژه به چه‌ن خاڵێک له ناو شێعره‌که ده‌که‌م هیوادارم بۆمی روون بکه‌یته‌وه.
به پێی:
شاعر نیم و شعر ندانم که چه باشد
مرثیه خوان دل دیوانه ی خویشم
منیش ره‌خنه‌گر نیم به‌س پرسیاره‌کانی خۆم ده‌ورووژێنم.
1- نیشانه‌ی پرسیار ده‌بێ له دێڕی یه‌که‌م بێ نه‌وه‌کوو سێهه‌م. ئه‌م سێ دێڕه که دروشمی شاعێره و هه‌روه‌ها به وته‌ی شاعێردروشمی نه‌وه‌یه‌کیشه به دوو شێوه‌ی جیاواز نووسراوه
تا به‌که‌ی تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !؟
تا به که‌ی
تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
جاری هه‌وه‌ڵ نیشانه‌ی پرسیار و سه‌رسووڕمان له دێڕی سێهه‌مدایه به‌ڵام جاری دووهه‌م به‌س نیشانه‌ی سه‌رسووڕمانی به‌کار هێناوه که خوێنه‌ر تووشی سه‌رلێشێواوی ده‌کا. ئه‌و سێ دێڕه ده‌بێ به‌م چه‌شنه بنووسرێ:
تا به که‌ی
تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین؟
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
2- رێگاکان و کۆڵانان و شه‌قامان هه‌ر سێکیان ناسراون- معرفه- که‌وابوو هه‌ر وه‌ک رێگاکان ده‌بێ بنووسرێ : کۆڵانه‌کان و شه‌قامه‌کان
3- مۆته‌که سه‌ر سینگ ده‌گرێ نه‌وه‌ک به‌رده‌رگا هه‌ر چه‌نده مۆته‌که‌ی تازیه‌ش بێ.
4- ته‌رم ده‌خرێته سه‌رشان ناید‌ه‌نه سه‌ر شان. له ده‌سته واژه‌ی خستنه سه‌رشان رێز و حورمه‌ت هه‌یه به‌ڵام له رۆژ نییه ته‌رمێکی ئاواتمان نه‌ده‌ینه سه‌ر شان بێ رێزی بۆ هیواکانه که به له به‌رچاو گرتنی بیرۆکه‌ی سه‌رجه‌م شێعره‌که ئه‌و ئاواتانه پیرۆزن.
5- رابوون و راوه‌ستان دیاره مه‌به‌ستی شاعێر له راوه‌ستان توقف نییه به‌ڵکووو مقاومت ه . ئه‌مه له کاتێکدا که راوه‌ستان به مانای مقاومت پێویستی به به‌شێکی تره راوه‌ستان له به‌رانبه‌ر شتێک یان که‌سێک . وێده‌چێ شاعێر بیری له تێپه‌ڕ و تێنه‌په‌ڕ- متعدی و لازم - ی راوه‌ستان نه‌کردبێ .
6- له مه‌یلی پێشوازی ده‌بێ بنووسرێ له مه‌یلی پێشوازیی
7- به‌ڵێن بوو تا دوایین هه‌ناسه
هه‌ورازی خه‌بات و شاڕێیانی رزگاری بپێون
نه‌ک ته‌نیا به یادی قاسپه‌که‌ی کوێستانی ڕابردوو
بخوێنن .
به خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شێعره‌که ده‌رده‌که‌وێ که کوێستانه‌که هه‌ر ماوه به‌ڵام قاسپه‌که‌ی ڕابردووه یانی به‌م چه‌شنه به یادی قاسپه‌ی ڕابردووی کوێستان
8- ئاخرین دروشمی نه‌وه‌یه‌ک ده‌نووسێ ;
تا به که‌ی
تێلی ئه‌م سنووره ڕاژه‌نێین
هه‌ر بڵێین
وه‌رنه‌وه !
ئه‌مه له کاتێکدایه شێعره‌که‌ش هه‌ر به‌م درووشمه ده‌س پێ ده‌کا که‌وابوو ئاخرین دروشم نییه.
به سپاسه‌وه
هیوادارم ئاڵای شێعرت هه‌ر شه‌کاوه بێ.
مه‌هدی
( ورياي وه رزي ناره وام
وا له ريبازي به سته له ك و سه هولا
ده ست و پي له گو چوون
هه تا كازيوه هيواشتر له وره ي سه گ ماوه م ماوه !
سه ري سه گي سه ربراو:
سه رسال و سه ر سام
لايه نگري سه رقالي ئه م باژيره نه بووم
هه رگيز
شه ره نگيز تر له هه و‌ر
نا ته باتر له پيلوي سه ره مه ر‌گ و ده رفه تي روانينيك ....)
كاك فه ريدوون له گه ل ريزمدا بو جنابت
ئاگادارت ئه كه مه وه له ئه ده ب دوستاني شاره كه م سنه ته نيا من بووم ژير تابوته كه ي لاي سه ريني
چه پي كاك خاليد منسووري م به ره و قه بران له به هه شت محمه دي سنه دا گواسته وه به داخه وه له و نوستالژيايه ي وا له شاري شاعيران دامن توشي هاتم نازانم لاشه بي گيانه كه ي كاك خاليد كه نه ويم لي له پيشا وه ك بالي په پوله سووك بوو . به لام دوواي دو هه نگاوان ئه ونده قورس بوو ده تگوت شاريك ئه به م بي نيژم ئه ژنوم ويراي ئاره قي به خور رژياگي سه ر ته ويلم هاته شكان.
به ريزه وه بو جنابت -
كووروش ئه حممه دي( ك . ء . ئاگر )
ارسال یک نظر