ده‌بێ بۆ کۆبوونه‌وه پڕ له باس و خواسه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی و دڵه‌ڕاوکێ و ترسه‌کانی دوای شه‌وه شیعره‌کانمان و له یادبردنه‌وه‌یان به په‌یکێک ، له قه‌له‌نده‌رخانه* ی نێو دوکانه‌که‌ی له چوارباخ دا ، بگریم ....... ده‌بێ ، ده‌بێ ، ده‌بێ ..
منداڵ بووم که ده‌مناسی . له شاری مه‌ریوان ده‌رمانخانه‌ی هه‌بوو. یار و یاوه‌ری هه‌ژاران و نه‌داران . به‌دخوای زۆر بوو. ده‌یانگوت " به‌هایی " ه. ده‌گه‌ڵ شاعیرانی کلاسیک وێژی مه‌ریوان نێوانی زۆر خۆش بوو، به‌تایبه‌ت شێخ حه‌مه مارف . مامۆستا قانع یشی دیتبوو. جه‌وانه‌کان زۆریان خۆش ده‌ویست . دواتر به ماڵه‌وه باری کرد بۆ شاری سنه . ئاشنایه‌تی ئه‌قڵانیمان له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ کرد که رۆژێک پێم وابێت ساڵی 1363 بوو، سه‌رهه‌نگ ناهید ، ئه‌فسه‌ریکی خانه‌نشینی ئه‌ده‌ب دۆستی سه‌قزی ، که له گه‌ڵ شاعیرانی فارس و کوردی وه‌کوو "سیمین بێهبه‌هانی و ته‌وه‌لولیی و نادرپور و سواره‌ی ئیلخانی و... " دۆستایه‌تی هه‌بوو ، زانیبووی من شیعران ده‌ڵێم .بانگی کردم بۆ ماڵی خۆی . له گه‌ڕه‌کی شه‌ریفاوای شاری سنه داده‌نیشتین . له‌وێ منی به‌کاک خالد و ئه‌میر ڕاستی و ره‌زاهێمه‌تیارو سدێق مه‌هاجر و ئیرج عێبادی ، ناساند .مه‌سعوود زه‌ندی شم ، له‌وێ ناسی . شاعێرێکی نوێخواز بوو . به فارسی شیعری ده‌گوت . کتێیشی چاپ کردبوو . گه‌ر چی من 22 ساڵم ته‌مه‌ن بوو ، به‌ڵام له‌و ئێواره به‌دواوه ، ڕۆژانی جومعه له ماڵی یه‌کێک له‌و که‌سانه کۆ ده‌بووینه‌وه و شیعر ده‌خوێنرایه‌وه و باس ده‌کرا و ڕه‌خنه ده‌گیرا . کاتێک یه‌که‌م ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی له شاری سنه ، له سازمانی ته‌بلیغآتی ئیسلامیی دامه‌زرا و ره‌زا هێمه‌تیار بوو به به‌رپرسی ، ئیدی زۆرتر و فراوانتر له ته‌ک کاک خالد ، تێکه‌ڵ بووین .که سه‌فه‌رێکی شاعیرانه‌یان بۆ فه‌راهه‌م کردین ، له تاران و چه‌ند شاری شیمالی ئیران شیعرمان خوێنده‌وه و له‌ته‌ک شاعیران و نووسه‌رانی ئه‌و کات ئاشنا بووین ، زۆرتر به روحیاتی ئه‌و ئاشنا بووم . له به‌ر ئه‌وه‌ی به جه‌وانی فه‌قێ بوو ، نوکته و مه‌ته‌ڵی بێ ئه‌ژماری ده‌زانی . دانیشتن له مه‌جلێسی ئه‌و پیاوه‌دا ، هه‌میشه پڕ به‌هره‌ی ده‌کردین .
سه‌ره‌تا شیعری به شێوازی قه‌دیم و له قاڵبی عه‌روزیدا ده‌نووسی ، چاکیشی ده‌نووسی . دواتر له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو دانیشتنانه‌ی ده‌گه‌ڵ ئێمه مانان ، خووی دایه شیعری ئازاد . له بواری زمان‌ناسی ، به تایبه‌ت زمانه ئارکائیک و کۆنه‌کان دا ، کاری زۆر جێدی و گرینگی کردبوو . زمانی سپرانتۆ و زمانه‌کانی ئیرانی قه‌دیمی به باشی ده‌زانی . ساڵی 1377 ، له‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌شی کوردی و لاپه‌ره‌ی ئه‌ده‌بیی هه‌فته‌نامه‌ی (سیروان ) م به‌ڕێوه ده‌برد ، کاک خالێد هه‌ندێ بۆچوونی هه‌بوو سه‌باره‌ت به شێوه‌زاری سنه‌یی . له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو که شێوه‌زاری سنه‌یی "زمان " ه . من له گه‌ڵ ئه‌و ڕایه نه‌بووم ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگێکی ئه‌دیبانه و زمانناسانه درووست ببێ ، وتاره‌کانیم له " سیروان " دا بڵاو کرده‌وه . بوو به زه‌مینه‌یه‌ک بۆ نووسینی فره بابه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند . ئه‌ڵبه‌ت نابێ بیشارمه‌وه که له به‌رانبه‌ریشدا که‌سانی دیکه‌م هان ده‌دا که بێنه مه‌یدان و له‌و بواره‌دا شت بنووسن . ئه‌وه‌ی له یادم مابێت " فاروق که‌یخوسه‌ره‌وی " چالاکانه‌تر له هه‌مووان هاته مه‌یدان . دواتر بیستم ئه‌و باسه زۆر ته‌شه‌نه‌ی کردووه .
ساڵێک زیاتره به دوایدا ده‌گه‌ڕێم ، به‌شکوو بتوانم سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی ئه‌ده‌بیات و ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان له به‌رنامه‌ی " ڕامان " دا قسه‌ی له گه‌ڵ بکه‌م . به‌ڵام بۆم نه‌دۆزرایه‌وه . تا ئه‌م خه‌به‌ره‌یان دامێ . حه‌یف و سه‌د مخابن .
خالد مه‌نسووری له‌م دونیا رۆشت .خه‌به‌ره‌که هێنده‌یه و هیچی تر . به‌ڵام بۆ من که ساڵه‌ها له نزیکه‌وه ده‌مناسی ، ته‌نیا خه‌به‌رێکی ساده نه‌بوو. به مردنی خالد مه‌نسووری ، کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ری له مندا زیندوو بوونه‌وه . له هه‌موو ئه‌وانه‌دا کاک خالد بوونی هه‌یه . که‌وایه لای من هه‌ر به‌رده‌وام زیندووه.
یادی به‌خێر
* قه‌له‌نده‌رخانه : کاک خالد له نێو دووکانه‌که‌یدا له چوارباخ ، شوێنیکی بچووکی هه‌بوو بۆ چا لێنان . " بۆ خۆی ئاره‌قێکی ئه‌نتیکه و نایابی ده‌کڕی . له‌وێ جار و بار ده‌مێکمان ته‌ڕ ده‌کرد . ئاگر بوو ئاگر !" ئه‌وێمان به یادی " پێره‌مێرد"ه‌وه ناو نابوو قه‌له‌نده‌رخانه . پێم وایه پیره‌مێردی شاعیر له چاپخانه‌که‌یدا شوێنکی وای هه‌بووه ، پێی وتووه قه‌له‌نده‌رخانه .
۵ نظر:
sillaw
dest xosh kak fereydun!
zor xosh bu.
bjhi
sehwnus
کاک فه ره یدوون گیانم سلَام
کاوانم
هایکوَیه کم به کوردی و به فارسی داناوه . به هیوام ئیتر له مه و دوا دوو زمانه کار دانیَم . کوَمه لَیَک هایکوَم هه یه که به هیوام له داهاتویَکی نه ئه وه نده دووردا له دوو تویَی کتیَبیَکدا بلَاویان که مه وه . ئه لَبه ت ئه گه ر ئیَوه به سه لَاحی بزانن . زوَرتان لیَ مه منوون ئه بم به رده وام بوَچونتان بزانم .
خوَزگه نزیک بونایه .
چاوتان ماچ ئه که م
سه لام كاك فه ره يدوون
بو ئيره يي نه به ين به رويشتوان و رزگاران؟
mr.dastmali@gmail.com
( ورياي وه رزي ناره وام
وا له ريبازي به سته له ك و سه هولا
ده ست و پي له گو چوون
هه تا كازيوه هيواشتر له وره ي سه گ ماوه م ماوه !
سه ري سه گي سه ربراو:
سه رسال و سه ر سام
لايه نگري سه رقالي ئه م باژيره نه بووم
هه رگيز
شه ره نگيز تر له هه و‌ر
نا ته باتر له پيلوي سه ره مه ر‌گ و ده رفه تي روانينيك ....)
كاك فه ريدوون له گه ل ريزمدا بو جنابت
ئاگادارت ئه كه مه وه له ئه ده ب دوستاني شاره كه م سنه ته نيا من بووم ژير تابوته كه ي لاي سه ريني
چه پي كاك خاليد منسووري م به ره و قه بران له به هه شت محمه دي سنه دا گواسته وه به داخه وه له و نوستالژيايه ي وا له شاري شاعيران دامن توشي هاتم نازانم لاشه بي گيانه كه ي كاك خاليد كه نه ويم لي له پيشا وه ك بالي په پوله سووك بوو . به لام دوواي دو هه نگاوان ئه ونده قورس بوو ده تگوت شاريك ئه به م بي نيژم ئه ژنوم ويراي ئاره قي به خور رژياگي سه ر ته ويلم هاته شكان.
به ريزه وه بو جنابت -
كووروش ئه حمه دي( ك . ء . ئاگر )
ارسال یک نظر