دڵ ده‌بێته به‌رد
ته‌مه‌ن ده‌بێته تۆز و گه‌رد
تۆ نابیته‌وه به مناڵه ئاشقه‌که‌ی کۆلاره‌ی مانگ .
ئاو به‌ره‌و به‌فر ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌فر ده‌بێته‌وه به هه‌ڵمی ترووپکه به‌رزه‌کان
تۆ نابیته‌وه به شاعیره مناڵه‌که‌ی هه‌ناری پێکه‌نینی خوا .
وه‌ته‌ن ، ئه‌ی باڵنده شه‌که‌ت و خاکڕه‌نگه‌که
ئه‌ی نازه‌نینه مۆرپۆشه‌که‌ی دڵم !
مردن چییه ، جگه بێڕه‌نگی قه‌نارییه‌کی خه‌مگین و دیل
ته‌نیاییش
بێده‌ره‌تانی ئاشقێکی دوور له تۆ !؟
ده‌زانم ئاواته سووتاوه‌کانی کانی
به چاوبڕکێی ئه‌ستێران نایه‌نه دی
ئه‌گینا شوڕه‌بی ئاشوفته‌ی دڵی من ، پرشنگی چاوی یار و
کانیاوه‌کانی ته‌نیایی تۆ
به‌یه‌کتر نامۆ نین !
گه‌ر گێژی دوای له‌دایک نه‌بوومایه
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌م پاش فڕه‌ی باڵی په‌ره‌سێلکه‌کان ده‌گرت و
تووشی ئه‌م غوبارستان و ئه‌م ده‌شته شه‌هوه‌تبازه نه‌ده‌هاتم .
گه‌ر ئاگری کز و هێشتا نه‌مردووی ئه‌م دڵه نه‌بوایه
ڕه‌نگه لاچاوی شه‌به‌ق بۆ شوێنێکی ببردبام
شوێنێ له نیوان کچێنی ڕێواس و لاو‌ێتی مانگه شه‌وێکی گێلدا .
گه‌ر ده‌ته‌وێ نێرگزانی حه‌سره‌تت
ئه‌شکه‌وتی قاتڵان بۆن خۆش نه‌که‌ن
مێخه‌ک به‌ندی گه‌ردنه به‌رزکه‌ت به سه‌رماندا بپچڕێنه و
بۆنی که‌لاکی ئه‌م هه‌موو ئاواته‌مان لێ دوورخه‌وه .
با ، که‌نیشکیی به‌فر و ناسکیی گۆڵ تاڵان ده‌کات
باکت نییه .
زریان حه‌زه‌کانی زه‌نبه‌قی دڵمان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
باکت نییه !
هه‌نسکی نامورادیی ئه‌و هه‌موو ده‌روێشه نابیسی ،
به سانایی له گێژه‌نی ئاخمان ده‌په‌ڕێیته‌وه
باڵای ئه‌رخه‌وان به ڕێحانه‌ی ئیشتیاقت ڕه‌ش ده‌بن
باکت نییه .
جاران ماچی کۆڵمه تۆزگرتووه‌که‌ت ، ئاواتی سپێده و قاتڵانی جوانیی بوو .
ئه‌و قاتڵانه‌ی له شه‌وانی خه‌وفناکی ئه‌شکه‌وته دووره‌کاندا
به خه‌یاڵی گه‌رمای له‌شه کافووریه‌که‌ته‌وه
شه‌یتانی ده‌بوون .
ئه‌وانه‌ی به به‌رچاوی ده‌روێشه‌کانته‌وه
به بۆنی تووتن و به خنجه‌ر و ده‌مانچه‌ی په‌ڕشاڵیانه‌وه
لامله زه‌رده‌که‌تیان هه‌ڵده‌مژی .
جاران ناوت هه‌موو شتێ بوو
جگه ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ، من ده‌یبیسم
جاران ناوت ئه‌ژنۆی کۆتره باریکه‌ی شل ده‌کرد
ده‌می شمشێری کول ده‌کرد !
ده‌بێ بگریم و ناتونم
ده‌بێ په‌ڵه هه‌ورێ له ئاسمانی چاوه‌کانت داگرم
سه‌ر و دڵی تێدا نوقم که‌م و ناتوانم .
تۆ گه‌ڵایه‌ک له دارستانی باڵات هه‌ڵوه‌رێنه
با من له ئه‌ندووهیا بگریم .
گوڵه هێرۆیه‌ک له‌م کێڵگه ژاراویه‌دا بڕوێنه
به له باوه‌شی با دا بله‌نگجێ و کراسه‌که‌ی تۆم بیر بێنێته‌وه
ئه‌و کراسه‌ی له نیوه‌ڕۆیه‌کی به‌هاریدا
له گۆڵه هێرۆی تانجه‌رۆ بۆتیان دووری و
جارناجارێ پارچه‌یه‌کی ده‌نێرمه‌وه بۆ باوکم
تا چاوه کزه‌کانی پێ سورمه‌رێژ کات .
خه‌ون به چییه‌وه ده‌بینی ئه‌ی یار ، ببینه
گرنگ نوقم بوونه له تریفه‌ی چاوه‌ڕوانیدا و
ڕامانه له ده‌نگی به‌سامی ئه‌ودیوی دارستانه چڕه‌کان .
گرنگ هه‌ست کردنه به ته‌نیایی .
گرنگ فام کردنی ترپه‌ی ئه‌م به‌رده‌یه
که نابێته‌وه به دڵ .
ئه‌و شاره‌ی دڵته‌نگییه‌کانمانی گه‌وره کرد
بکوژی هه‌نار و ئاره‌زووه
ئه‌گینا خه‌نده‌ی هه‌نار و تامی خه‌یاری گوڵبه‌ده‌م
جوانترن له لێوی لاستیکیی ئه‌م وه‌ته‌نه ماکیاجکراوه
له حه‌یرانی ئه‌م ده‌شته حه‌یرانه .
که‌ژاوه‌که‌ت به جاده‌ی خه‌یاڵدا ڕابکێشه ئه‌ی یار
مه‌گه‌ر خه‌یاڵ له وه‌حشه‌تی سه‌مای مه‌رگ و
ده‌می تیژی ئه‌م شمشێره فێگرتووه بمانپارێزێ و
کۆتری ساده‌ی دڵمان رزگار بکات .
ئێواره‌یه و نم نم تاریکی ده‌بارێ
کۆلاره‌ی مانگ ده‌پچڕێت و به‌ره‌و قووڵترین هه‌ڵدێر ده‌خزێ .
منیش هه‌وای سیاچه‌مانه‌یه‌کی تاڵ ده‌مبا و
له‌وانه‌یه نه‌گه‌ڕێمه‌وه
نه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌ی یار !
ڕه‌نگه په‌پووله‌یه‌ک پاش تۆفانی نامورادیت
له بن ده‌وه‌نێکی ئه‌م بناره‌دا به جێ مابێ
په‌له ناکه‌م بۆی ده‌گه‌ڕێم .
ڕه‌نگه بۆنی ئاره‌قه‌ی ژێر باڵت
له ژێر به‌ردی کانیاوی ناو قامیشه‌ڵانێکدا به جێ هێشتبێ
بۆی ده‌گه‌ڕێم .
هه‌موو نیوه‌شه‌وێک
سه‌رده‌که‌م به چاوانه‌یه‌کی ته‌نیادا
ده‌گریم و هاوار ده‌که‌م
بۆچی ئاوات به‌جێ هێشتین !؟
خه‌م مه‌خۆن ئه‌ی ئه‌رخه‌وانه هه‌تیوه‌کانی وه‌ته‌ن
هه‌ڵمه‌وه‌رێن په‌نجه شمشاڵییه‌کانی شنه‌بای حه‌سره‌تڕێژ !
کارژۆله ساویلکه‌کانی دوێنێ و
براخۆره‌کانی ئه‌مڕۆ ، مه‌ترسێن ،
بۆ ده‌رمانی نێرگزی دیده‌تانه
له‌م دڕکستانه خوێناوییه‌دا هه‌ڵکورماوم .
ئه‌ی ئه‌ستێره گێژه‌کانی ئاشقی خاک
بۆ لێوی ویشک و بێ ترووسکه‌ی ئێوه‌یه
له‌م قاقڕستانه‌دا
له کانیاوێک ده‌گه‌ڕێم فێنکایی بارانی لێ هه‌ڵقوڵێ .
تامی یه‌که‌م ماچی ئێوه
ئه‌ی کیژۆڵه سه‌رمه‌سته‌کانی کازیوه وای لێکردم
خۆڵه‌مێشی سه‌ر ئێسکی ماسی و مامز بلێسمه‌وه .
له چاوه‌ڕوانیی هه‌وره قسڕه‌کاندا پرتووکاین وه‌ته‌ن !
ڕێک وه‌کوو گوله‌یه‌کی سه‌رشێتی ئارپیجی
چووینه ژێر پێڵووی ماندووی هه‌ژارانه‌وه
خه‌ونی گه‌نم و جۆماڵ و بێستانمان ته‌قانده‌وه .
تۆش وه‌کوو نارنجۆکێکی ئاماده
له مێشکماندا ده‌خولایته‌وه ،
ده‌خولایته‌وه و
ده‌ماره‌کانی غیره‌تی ئێمه‌ت پڕ ده‌کرد له وه‌سوه‌سه‌ی بارووت و حه‌زی ته‌قاندنه‌وه .
وه‌کوو مارێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئه‌فسووناوی
له نوێنی بێقه‌راریی نیوه‌شه‌واندا
زگی ژنه شه‌هیده‌کانت پڕ ده‌کرد له گه‌رای ئاره‌زووی مێردێکی نادیار
له گه‌رای منداڵی بێکار .
به به‌ستێنی ته‌ماویی ناوی تۆدا
خه‌واڵو
ماندوو
بێ هیوا و بێ دوارۆژ
ده‌ڕۆیشتین و به‌یادی نازی چاوه‌کانت و گه‌وره‌یی ناوته‌وه
گه‌رروی هاوڕێکانمان هه‌ڵده‌دڕی
تا که‌سی تر جگه ئێمه سروودی خۆش‌ویستنت نه‌ڵێته‌وه .
چی مزگه‌وتی گونده چییاییه‌کان بوو
به ورده‌شوشه‌ی بۆتڵه ئاره‌ق فه‌رشمان کرد
به‌ڵکوو له ساته وه‌ختی سه‌رخۆشیدا
که‌وانی ئه‌برۆت ببینین و له میحرابی ناوچاوانتا
چاره‌نووسمان بخوێنینه‌وه .
چی ده‌که‌ی وه‌ته‌ن !
له به‌ر دادخوازی ئه‌و هه‌موو ده‌روێشه ناموراده‌دا چی ده‌که‌ی ؟
تۆ فریوێکی جوانی
ئه‌فسانه‌ی حه‌قیقه‌ت بازانی !
من و ترس و نزای ئه‌م خاکه هاوارمان کرد
وه‌ته‌ن ئه‌ی دایکی وه‌ته‌ن
بۆچی ئاوا به جێت هێشتین !؟
من و تۆزی سه‌ربرژانگی دڵدارانت
به‌ره‌و هه‌موو لایه‌ک ڕۆیشتین
نه‌کا گه‌ڵایه‌کی باران نه‌دیوی تۆمان جێ هێشتبێ
تۆزقاڵێ ڕه‌نگی چاوتی پێوه مابێ .
بووین به ئاو و سه‌رمان نا به لاجانگی به‌رد به به‌ردی کوێستانته‌وه
پرسیارمان کرد
شادومانی به‌فراوانی وه‌ته‌ن کوانێ ؟!
به باخه‌کانتا گه‌ڕاین و هاوارمان کرد
ئه‌ی دره‌خته بێ به‌ره‌کان
سێوه سووره‌ی موژده‌کانی دایکمان کوانێ ؟!
له خۆرنشینی به‌ختماندا ، ده‌گریاین و ده‌مانپرسی
کوا سوورایی کۆڵمه‌کانت به لاروومه‌تی شه‌هیدانی ئاسۆته‌وه ؟
کوا تامی هه‌ڵوژه‌ی خه‌نده‌کانت
له ژێر ددانی لاوه‌تیماندا ؟
که‌چی ئه‌تۆ هه‌ناسه‌ی په‌نگ خواردووی مارێک بووی وه‌ته‌ن
له ژێر قامچی سه‌ده‌کاندا نووزه‌ت ده‌هات .
گه‌رده‌لوولی گێژ و وێژی ده‌شتێکی بێ ئاسۆ بووی
نه‌تده‌زانی بۆ کوێ هه‌ڵبێی
سه‌رگه‌ردانیت چی لێ بکه‌ی .
رووت ، وه‌کوو سه‌ماکه‌رێکی سه‌رخۆش
دڵم ده‌ده‌مه به‌ر خه‌نجه‌ری ئه‌شقت
به‌شکوو ناڵه‌یه‌کی لێوه بێت
وه‌کوو ناڵینه‌کانی تۆ له به‌ر بارانی ژار و ته‌نیاییدا .
ده‌بێ ببم به چی تا مامزی ئه‌م ده‌شته خه‌وفناکه لێم تێبگه‌ن ؟
ده‌بێ به چ زمانێک بدوێم
تا ماسییه لم خۆره‌کان بدوێنم ؟
ده‌بم به ته‌رزه‌یه‌ک شه‌یدا
تا کیژێکی ماندووی ناو ژووره تاریکه‌کانت
داوێنی کراسه مۆره‌که‌ی بۆم بکاته‌وه .
ده‌بم به بارانێک شه‌یدا
ساته‌کانی ئێواره‌ی گه‌نجێکی ئاشق خه‌مناکتر ده‌که‌م .
ده‌بم به بایه‌کی یاخی
وڵامێک بۆ ده‌ڵه‌راوکێی داربه‌ڕووی هه‌ڵپاچراو ده‌دۆزمه‌وه .
وه‌کوو مه‌جنوون
ناوت له‌سه‌ر لمی چی بیابانی دونیایه ده‌نووسمه‌وه
تا که‌ژاوه‌که‌ت ساتێ له لام ئۆقره بگرێ و
من حه‌یرانێکی تر بچڕم .
ده‌بم به به‌فری سه‌ر هه‌ڵه‌مووتی دووریت
به‌شکوو کاسه‌یه‌کی دۆی نێوه‌ڕوانت
به پارچه‌یه‌کی گیانم فێنک بکه‌یته‌وه .
ده‌مرم به‌شکوو چاوه‌کانت ببینمه‌وه .
ده‌مرم به‌شکوو جێگای ماچی حه‌شه‌ریانه‌ی قاتیڵه‌کان
به لامله زه‌رده‌که‌ته‌وه نه‌بینمه‌وه .
زۆر ده‌ترسم نه‌مرم و
به بینینی ئه‌و باڵا زره‌افه‌ی وا به هه‌رزان و به‌تاڵان ده‌یفرۆشن
له‌پی ده‌ستم به چه‌قۆی حه‌یره‌ت ببڕم .
زۆر ده‌ترسم وه‌ته‌ن
زۆر ده‌ترسم .

۳ نظر:
کاک فه‌ریدوون سلاو
ده‌ستت خوش بی بوبه‌رنامه‌کانت به‌لام با ئه‌و گله‌یی یه‌ت لی بکه‌م برا به خوا نه ژیلا شاعیره و نه مارف یه‌ستا مارف توسقالی باش تر بوو ویژدانی ئه‌ده‌بی و ئینسانی خوت بکه قازی ته‌وای کاره‌کانی ژیلا شیعریکی تی دا نییه،به‌لی مالم هه‌قه ژیلا جوان بوو.قه‌له‌و بوو،له‌بار بوو،خان و مان بوو،و ...به‌لام وه‌للا شاعیر نه‌بوو.ناهیده خاتوونی خوشکی جه‌نده سیاسه‌تمه‌داره (هه‌ی قور به سه‌ر گه‌لی کورد که ئه‌وه کومیته مه‌رکه‌زی یه‌که‌یه‌تی)ئه‌ویش ئه‌وه‌نده شاعیره
سلاو كاك فه‌ره‌يدون...هيوادارم حالت باش بيت... كاكه من له ميژه به شوين ته‌واوي نامه‌كاني غوربه‌ته‌وه‌م به‌لام به داخه‌وه تا ئيستا ته‌نيا تاك و ته‌را ده‌ستم كه‌وتوون تكايه ئه‌گه‌ر ده‌كريت بومياني بنيري بو ئه‌م ئيمه‌يله‌ي خواره‌وه
karwan1921@yahoo.com
هه‌روه‌ها ويبلاگيشم هه‌يه ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد سه‌رداني بكه.
http://karwankuje.persianblog.ir/
سپاس و پيزانين
سلاو كاك فه‌ره‌يدون سپاس و پيزانين بو سه‌ردانه‌كه‌ت و هه‌روه‌ها بو ئه‌و تيبينيه جوان و به‌جييانه... كاكه پيش هه‌موو شتيك من داواي نامه‌كاني غوربه‌تم ليت كردبوو كه ئايا ده‌تواني بومياني بنيري يان نا چونكه ده‌ستم ناكه‌ويت... به‌لام به داخه‌وه هيچ وه‌لاميكت نه‌داومه‌وه... چاوه‌ريم... ديسان سپاس
ارسال یک نظر