ماویه‌کی نه فره دووری له‌مه‌و پێش ، پێشنیارێک له لایه‌ن کاک ناسر و کاک حه‌سه‌ن ه‌وه هاته ئاراوه بۆ ته‌کمیل کردنی ئه‌و به‌یته شیعره :
" وه‌ک مه‌لێکی لانه‌واز ، پێموا نه‌بوو قه‌ت پێوه بم
چی له سه‌رداوی ئه‌وینتم ئێستێ حه‌ولمه لێوه بم "
پێم خۆش بوو وه‌کوو به پیره‌وه چوونی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ، ئه‌منی کورد خه‌یاڵی قه‌ڵه‌م مه‌ودا کورت ، به چه‌ند ڕسته‌یک به‌شداری بکه‌م .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێم که رسته‌ی دووهه‌می ئه‌و به‌یته شیعره‌م چه‌ندان به‌لاوه جوان نه‌بوو . بۆیه له نه‌ریتی داخوازییه‌که ترازام و به ته‌رزێک وا که ده‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای نووسینه‌که‌ی خۆمدا سازگار بێت ، دامڕشته‌وه .
ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه ، هه‌وڵێکی ده‌ست کورتانه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که ده‌گه‌ڵ کاروانی ده‌ست و خامه ڕه‌نگینان که‌وتبێتم.
وه‌ک مه‌لێکی لانه‌واز ، پێم وانه‌بوو قه‌ت پێوه بم
پێوه بوون ئاسانه ئه‌مما ، کوێوه چم ،گه‌ر لێوه بم ؟
حه‌ژمه‌تی باخی هه‌ناری پێکه‌نینی گرتمی
بێ به‌ری نابم ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و بنار و کێوه بم .
هه‌ڵفڕین ئاکاری ڕابردوومی منه ، ئێستێ به‌ڵام
باڵ شکاوان چی ده‌که‌ن ، ئه‌منیش ده‌بێ به‌و شێوه بم .
چاره‌یه‌کم بۆ نه‌ما ئیلا له بۆ زامی دڵم
چاوه‌ڕێی چارێ له هه‌توانی ده‌می ئه‌و سێوه بم .
تامی هه‌نجیر ، چه‌شنی ز‌نجیره ، له من ئاڵاوه دی
هه‌ر ده‌بێ ئاوێزی به‌رده‌م ئه‌و چه‌ناگه و لێوه بم .
تا له مه‌یخانه‌ی نیگایدا ، ئابڕووم به‌ربا نه‌چوو
پێم نه‌زانی چۆنه گه‌ر مه‌ستی ترێی ئه‌و مێوه بم .
چی ته‌قه‌لای بێ وچانم دا که پێم نه‌یژێ ئه‌سیر
دوا قه‌راری په‌نجه‌کانی بوو ، ده‌بێ به‌و نێوه بم .
سه‌ر له به‌ر ، ئاسۆی وشه‌م ، ڕه‌نگی به‌نه‌وشی گرتبوو
پێی وتم یا چه‌شنی شه‌و ! یا وه‌ک که‌وه‌ی کازێوه بم .
هه‌رچی ڕه‌نگم بوو هه‌مووی ، لێم هه‌ڵوه‌رین ، زه‌ردیی نه‌بێ
شۆڕشی ڕه‌نگم ، بڵێی بشکێنه‌ری چوارچێوه بم ؟

۱ نظر:
شەوباش
من لەم زستانە ویشكەدا ، بەفر ئەبارم .
ئەگەر هاتی دەستكێش و كڵاو مەهێنە !
ارسال یک نظر