ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی " سه‌یفی فه‌رغانی "
مه‌ولانا " سه‌یف ا‌لدین محمد فه‌رغانی " له سه‌ده‌ی حه‌فته‌م و هه‌شته‌می کۆچی و له سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی " ئیلخانان و مه‌غولان " دا ، ژیاوه . له زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا ، به‌تایبه‌ت قه‌سه‌یده‌کان ، به دیدێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌کانی زه‌مانی خۆی باس کردوه . له گه‌ڵ شاعیرانی به‌ناوبانگی وه‌کوو " سه‌عدی شیرازی و هومامی ته‌برێزی " ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی هه‌بووه . ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه‌ی له به‌ر ده‌ستتاندایه ، ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده به‌ناوبانگه‌که یه‌تی که به‌م شێوه ده‌ست پێ ده‌کات :
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد هم رونق زمان شما نیز بگذرد
ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی شیعره‌که‌ی سه‌یف ، که به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵگاکه‌ی نووسیویه‌تی ، له ته‌ک هه‌موو سه‌رده‌مانێک ، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئان و ساته‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، دێته‌وه :

هه‌م مه‌رگ به‌سه‌ر جیهانی ئێوه‌ش دادێ
هه‌م واده به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
ئاوازی به‌سامی کونده‌بوو‌ی ئه‌م ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و ته‌لانی ئێوه‌ش دادێ .
تاڵاوی ئه‌جه‌ل ، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌ی شیری سته‌متان ، وه‌کوو ڕم باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ .
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر سوارێ گلا ، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ .
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان تاره
خه‌تتێکه ، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و ساته که پێی ، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ .
رۆژێک و دوو رۆژن ، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر ماوه‌یه‌که ، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ .
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان هاکا
سێڵاوی به سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت ، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر فیلی "فه‌نا " ، شاهی "به‌قا " ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف" ، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ

۳ نظر:
كاك فه‌ريدون ده‌ست خوش!
بي ته‌عاروف وه‌رگيرانيكي جوانت لي كردبوو... پيشتر له مالپه‌ري كاك ناسر دا خويندبوومه‌وه...
سڵاو ماندوو نه بن
له کۆمه ڵگای ئێمه دا ئه م رۆژه به باشی جێ نه که وتووه.هیوادارم راگه یاندنه کان له م بواره دا رؤڵی خۆیان به باشی بگێڕن.
رۆژی جیهانی زمانی دایکی له هه موو نه ته وه کانی جیهان به تایبه ت کوردان پیرۆز بێ، هیوادارم نه ته وه ی کوردیش(له سه راسه ری کوردستان) وه کوو هه موو نه ته وه کانی جیهان ده رفه تی پێ بدری به زمانی خۆی بخۆێنێ و بنوسێ و قسه بکا، با هه موومان هه وڵی زیاتر بده ن بۆ زیندوو راگرتنی زمانی کوردی
وبێکی جوان و رازاوه تان هه یه، سه رکه وتوو بن .
سپاس بۆ ئێوه
سڵاو کاک فه ره یدوون ماندوو نه بن

ارسال یک نظر