۱۱ آبان ۱۳۸۷

ئاسان نییه‌ به‌م چه‌شنه‌ ژیان


قه‌رار نه‌بوو شته‌کان وایان لێبێت.له‌ هیچ شتێکدا ڕای من و ئیراده‌ی من دیار نییه‌.ناشتوانم به‌ ئاسانی له‌م ناژینه‌ی که‌ ناوی ژیانه ده‌س هه‌ڵگرم، گه‌رچی جیاوازیه‌کی واش له‌ نێوان ژیان و نه‌ژیان دا نییه‌،به‌ڵام زۆر لام گرانه‌ که‌ به‌م شیعره‌ی خۆم به‌گه‌م:
ژینێک ده‌ژیت له‌ناژینا نغڕۆ
قه‌رار نه‌بوو شته‌کان وایان لێبێت.ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه‌ له‌م زه‌مینه‌ جوان و تاقانه‌دا،ئه‌م گشته‌ ئینسانه‌ ئاواره‌ و ئه‌م هه‌موو خوێنه‌ چی یه‌ به‌ ناوچاوی زه‌مانه‌ی منه‌وه‌؟ نا قه‌رار نه‌بوو...هه‌رگیز به‌ڵێنه‌کی وام پێ‌ نه‌درابوو

هیچ نظری موجود نیست: