هه‌نبانه پڕ خه‌ون و
پێخۆریان بریسکه‌ی لاچاوی سپێده‌ی کوێستانان.
له ئه‌سپی برووسکه دابه‌زین
چه‌مانیان ساماڵی پاش ڕێژنه
له‌پی ده‌ست گه‌نمزار
پێکه‌نین
په‌لکه‌یه‌ک له په‌لکه زێڕینه.
باڵایان سپێندار.
هاتبوون نه‌هێڵن هیچ دڵێ له شادی چۆڵ ببێ و
مناڵان به رێگه‌ی گۆڕستان فێر ببن.
قاوخی فیشه‌کیان کردبوه گۆڵدانێ بۆ گۆڵی شۆڕانی
قۆناخی تفه‌نگیان بۆ شاخی که‌ڵێکی دڵشکاو ده‌تاشی.
ده‌یانویست کووله‌که‌ی رۆحی دێ‌و بشکێنن.
.گاڵته‌یان به مردن ده‌کرد و
بۆ نه‌ختێ زیندگیش
مردبوون
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر