له ته‌ک ئاو بپه‌یڤی یا ئاگر
له تانوپۆی بووندا گه‌مه‌یه‌کی ساده‌ی
به په‌نجه‌ی مناڵانه‌ی مردن ده‌کرێیته‌وه.
پێش ئه‌م شیعره‌ش ده‌تزانی
با چ به ده‌واری شوێن و
په‌رژینی کات ده‌کات
ئیتر چ چاره !؟
به نێوان شته‌کاندا ده‌گوزه‌ری
نه ڕه‌نگیان وه‌رده‌گری
نه‌ش فامیان ده‌که‌ی .
له ته‌ک هه‌ڵمی بوون و
کزه‌ی نه‌ماندا
گه‌مه‌یه‌ک ده‌که‌ی سه‌یر .
سه‌راسیمه به‌ره‌و کۆتایی ده‌چی
وچانێک!
تا بزانی
رێگا فریوێکی قه‌شه‌نگه بۆ له بیر چوونه‌وه
شه‌رابیش خه‌یاڵێکی سوور باو، بۆ له بیر بردنه‌وه!
-له ته‌ک با سه‌فه‌ر کردن و
له ئاگر و ئاودا نووستن
نه تێکه‌ڵ بوونه!؟
به هاوده‌ستی ئه‌ستێره
ده‌گه‌ڵ شه‌و سه‌ما کردن
نه ژیانه؟
ئمپراتوورتر له من کێ؟
هێورتر بپه‌یڤه
هه‌ور ماندوون!
بێ ده‌ره‌تانن گه‌ڵا
له سه‌ر خۆ به!
ده‌بێ ئاوێته‌ی شته‌کان بیت
مانه‌وه‌ت به‌نده به‌م شته سادانه‌وه.
هه‌ور ماندوون!
بێ ده‌ره‌تانن گه‌ڵا
له سه‌ر خۆ به!
ده‌بێ ئاوێته‌ی شته‌کان بیت
مانه‌وه‌ت به‌نده به‌م شته سادانه‌وه.
چی تر له ماناکان ناکۆڵمه‌وه
به دره‌وشانه‌وه‌ی هیچ شتێک سه‌رسام نیم
گرینگ تێگه‌یشتن له زمانێک بوو بێ ده‌لاله ت
چ ده‌لاله‌تێک له بێ ده‌لاله‌تی بێ ماناتر؟
چ ده‌لاله‌تێک له ماناکانی خۆم خه‌و‌فناکتر؟
رێگا تا دێت کورت‌تر ده‌بێته‌وه
چاره‌یه‌ک!
لێده‌گه‌ڕێم رێگایه‌ک
به بنارێکێم بسپێرێ!
به دره‌وشانه‌وه‌ی هیچ شتێک سه‌رسام نیم
گرینگ تێگه‌یشتن له زمانێک بوو بێ ده‌لاله ت
چ ده‌لاله‌تێک له بێ ده‌لاله‌تی بێ ماناتر؟
چ ده‌لاله‌تێک له ماناکانی خۆم خه‌و‌فناکتر؟
رێگا تا دێت کورت‌تر ده‌بێته‌وه
چاره‌یه‌ک!
لێده‌گه‌ڕێم رێگایه‌ک
به بنارێکێم بسپێرێ!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر