ئه‌م شیعره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی کۆمه‌ڵه و هاتنه مه‌یدانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی نووسراوه،گه‌رچی به‌داخه‌وه له ره‌وتی تازه‌ی خه‌باتی خۆیدا تووشی لێکترازانی ته‌شکیلاتی بووه. له گه‌ڵ ڕیزمدا بۆ هه‌موو باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه .
له هه‌ر شوێنێ گوڵێ بڕوێ
گیانی ئێوه په‌پووله‌یه.
هه‌ر ساتێ خاک
له عه‌زره‌تی داگیرکه‌را بزریکێنێ
سینگی گه‌رمتان په‌نایه‌تی.
هاتنه‌وه‌تان بۆ سه‌نگه‌ری گوڵ و کۆتر
موژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قاچێکی په‌ڕیو
موژده‌ی بینایی چاویکی گه‌شی کزبوو
چ مه‌ینه‌تێکی ناحه‌ز بوو ئه‌و ساڵانه‌ی
ئه‌ستێرکی به‌رده‌م مه‌قه‌ڕتان
بێ جریوه‌ی ئه‌ستێره بوو.
له گڵه سووره‌ی په‌یامتانا
که‌وی هیوا
نه‌یده‌توانی چینه بکات.
هێنده قه‌وزه‌ی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو
کانی هزرتانی ته‌نیبوو
نه ئاو،نه‌دار
نه دڵۆپه خوێنی شه‌هیدان
سیماتانی ده‌ناسی و
نه دیواری بێ دروشمی کۆڵانه‌کان
سروودتانی له به‌ر ده‌کرد.
ئه‌و چاوه پڕ له خه‌ندانه
له‌نجه‌ی تافگه و ڕه‌نگی شاخ و
زریوه‌ی به‌فری به‌ر هه‌تاویان بیر چوبوه‌وه.
چۆن ده‌بێ چۆن
چۆمێ سه‌رچاوه‌ی خۆی نه‌ناسێت
دارێک له خاکی خوازراودا ڕه‌گ داکوتێ؟
له‌و ساته‌وه
به کوڵه باڵی زنار و به پشتێنی هه‌ڵاڵه‌وه
ده‌ستی به‌ڕووی قه‌دپاڵه‌کانتان گووشیوه
به‌رد گوڵ ده‌گرێ
گه‌زیزه زۆرتر ده‌مێنێ
رێواس دره‌نگتر پێر ده‌بێ.
ئێسته ئیتر
له ئاوێنه‌ی ئه‌م خاکه‌دا
وه‌کوو شیلان روو سورن و
وه‌کوو تایله موقه‌ده‌سن.
هێشوه ترێی قسه‌تان وده‌نکه هه‌ناری خه‌نده‌تان
به‌تامتر‌و
نێرگزی به‌رده‌م سه‌نگه‌رتان چاوگه‌شترن.
چۆن ده‌بوو چۆن
بیره‌وه‌ری کارگه و مه‌زرا نه‌خوێننه‌وه؟
چۆن ده‌کرا چۆن
مه‌شغه‌ڵی بڕوا و رێگا‌تان
به به‌رده چه‌خماخی ئه‌م کوێستانه دانه‌گیرسێ؟
له پێشوازی کاروانتاندا
سه‌ری خاکمان به‌رزتر و ئاڵاکه‌مان ڕه‌نگینتره.
مێژووی شه‌لمان ساغ بوته‌وه و
به‌ره‌وی وڵاتی داهاتوو
هه‌نگاوی خێراتر ده‌نێ.
له هه‌ر شوێنێ گوڵێ بڕوێ
گیانی ئێوه په‌پووله‌یه.
هه‌ر ساتێ خاک
له عه‌زره‌تی داگیرکه‌را بزریکێنێ
سینگی گه‌رمتان په‌نایه‌تی.
هاتنه‌وه‌تان بۆ سه‌نگه‌ری گوڵ و کۆتر
موژده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قاچێکی په‌ڕیو
موژده‌ی بینایی چاویکی گه‌شی کزبوو
چ مه‌ینه‌تێکی ناحه‌ز بوو ئه‌و ساڵانه‌ی
ئه‌ستێرکی به‌رده‌م مه‌قه‌ڕتان
بێ جریوه‌ی ئه‌ستێره بوو.
له گڵه سووره‌ی په‌یامتانا
که‌وی هیوا
نه‌یده‌توانی چینه بکات.
هێنده قه‌وزه‌ی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو
کانی هزرتانی ته‌نیبوو
نه ئاو،نه‌دار
نه دڵۆپه خوێنی شه‌هیدان
سیماتانی ده‌ناسی و
نه دیواری بێ دروشمی کۆڵانه‌کان
سروودتانی له به‌ر ده‌کرد.
ئه‌و چاوه پڕ له خه‌ندانه
له‌نجه‌ی تافگه و ڕه‌نگی شاخ و
زریوه‌ی به‌فری به‌ر هه‌تاویان بیر چوبوه‌وه.
چۆن ده‌بێ چۆن
چۆمێ سه‌رچاوه‌ی خۆی نه‌ناسێت
دارێک له خاکی خوازراودا ڕه‌گ داکوتێ؟
له‌و ساته‌وه
به کوڵه باڵی زنار و به پشتێنی هه‌ڵاڵه‌وه
ده‌ستی به‌ڕووی قه‌دپاڵه‌کانتان گووشیوه
به‌رد گوڵ ده‌گرێ
گه‌زیزه زۆرتر ده‌مێنێ
رێواس دره‌نگتر پێر ده‌بێ.
ئێسته ئیتر
له ئاوێنه‌ی ئه‌م خاکه‌دا
وه‌کوو شیلان روو سورن و
وه‌کوو تایله موقه‌ده‌سن.
هێشوه ترێی قسه‌تان وده‌نکه هه‌ناری خه‌نده‌تان
به‌تامتر‌و
نێرگزی به‌رده‌م سه‌نگه‌رتان چاوگه‌شترن.
چۆن ده‌بوو چۆن
بیره‌وه‌ری کارگه و مه‌زرا نه‌خوێننه‌وه؟
چۆن ده‌کرا چۆن
مه‌شغه‌ڵی بڕوا و رێگا‌تان
به به‌رده چه‌خماخی ئه‌م کوێستانه دانه‌گیرسێ؟
له پێشوازی کاروانتاندا
سه‌ری خاکمان به‌رزتر و ئاڵاکه‌مان ڕه‌نگینتره.
مێژووی شه‌لمان ساغ بوته‌وه و
به‌ره‌وی وڵاتی داهاتوو
هه‌نگاوی خێراتر ده‌نێ.
۱ نظر:
به راستی شیعره كانت جوانن هه ر بژی
ارسال یک نظر