که من ژ تۆ کوژرابێتم ئاسان و
تۆش
به چه‌نگیزه‌وه له وڵاتی بوونت درابێ دژوار
له ده‌فستانی دڵتدا
چه‌مه‌ری چ شینێ گه‌ڕابێ
به دارستانی سینگی منا
لافای چ گڕێ
هه‌ڵگه‌ڕابێ ؟
به‌م له‌نجینه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌مووت
به‌م پێکه‌نینه ساده‌یه‌ت به خه‌نجه‌ر
ئاخۆ ژیانه
که ده‌یکه‌یته ژین
یا خۆ نه‌مانه
که ده‌یهێنێیته بوون ؟
چه‌مه‌ری چ شینێ گه‌ڕابێ
به دارستانی سینگی منا
لافای چ گڕێ
هه‌ڵگه‌ڕابێ ؟
به‌م له‌نجینه‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌مووت
به‌م پێکه‌نینه ساده‌یه‌ت به خه‌نجه‌ر
ئاخۆ ژیانه
که ده‌یکه‌یته ژین
یا خۆ نه‌مانه
که ده‌یهێنێیته بوون ؟
۱ نظر:
سلاو كاك فه‌ره‌یدوونی ئازیز ده‌ستت خوش و پینووسه‌كت به‌برشت
جوانه، ويبلاگيكی ده‌وله‌مه‌ند‌و رازاوه‌ت هه‌یه
پیم خوشه ئه‌م ويبه‌ی منیش ببینی‌و رای خوت له باره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه ده‌ربری
سپاس
ارسال یک نظر